به‌خێر هاتن بۆ ماڵپه‌ری

ناوه‌ندی زانستی كورد

سه‌ره‌تا


KKC (ناوه‌ندی زانستی كورد) ته‌نیا و یه‌كه‌م رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی راوێژكاری  تایبه‌ته‌ به‌ شرۆڤه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ی كاروباری ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان. ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ شاری گلاسگۆی سكۆتله‌ندا و هه‌ولێری باشوری كوردستانه‌. ئه‌ركی ئێمه:‌

. پێشخستن و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای سڤیلی كورد .

. گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و ژێرخانه‌كانی كوردستان .

. پێشخستنی سازش و پێكه‌وه‌ژیان نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ رێكخراو و داموده‌زگاكانیه‌وه‌ و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی .

یه‌كێك له‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی KKC كوالیتی و تایبه‌تمه‌ندی بسپۆره‌كانیه‌ كه‌ بۆی كار ده‌كه‌ن. ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌ له‌لێكۆلینه‌ر و شاره‌زایانی دونیای سیاسه‌ت، ده‌وڵه‌تداری، بازرگانی، ئه‌كادیمیا (زانكۆ) و كۆمه‌ڵگای سێهه‌م پێك هاتوون.هه‌ر یه‌ك له‌م كه‌سانه‌ له‌ بواره‌كانی خۆیان دا خاوه‌ن پێشینه‌یێكی به‌ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتوون. ئه‌مه‌ بۆ خۆی گه‌ره‌نتی كردنی كوالیتیێكی بسپۆرانه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاسۆیێكی دوور و درێژ و فراوان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ر بابه‌تێك، راوێژكاری ئه‌نجام ده‌درێت.

پێشینه‌ی پێكهاتوو له‌ كه‌سانێك كه‌ بۆ ئێمه‌ كار ده‌كه‌ن به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن تۆڕێكی زانیاری به‌رین له‌سیاسه‌توانانێكی باڵاده‌ست و بازرگانه‌ به‌هێزه‌كانی دونیاین كه‌ خۆگه‌یاندن به‌م كه‌سایه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ بۆ به‌كاربه‌رانی ئێمه‌ به‌و واتایه‌یه‌ كه‌ KKC خاوه‌ن مێتۆدگه‌لێكه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای زانستێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌رینه‌ و توانایی پێشكه‌شكردنی راوێژكاریێكی باڵا و رێباز و رێكارگه‌لێكی به‌هێز و پێشكه‌وتووی هه‌یه‌.

Twitter


ئێمه‌ له‌ سه‌ر توره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان

Survey on Kurdistan Independence Referendum

Polling Survey on The Upcoming Referendum on The Independence of Kurdistan For PDF download of this report - click here This opinion poll focuses on the upcoming referendum on the independence of Kurdistan. It was conducted between the 21st to the 27th of August 2017,...

Elections Polling Survey in Iraqi Kurdistan November 2015

Parliamentary and Presidential Elections Polling Survey in Iraqi Kurdistan For PDF download of this report - click here.   This report presents a summary of the findings of the first election polling survey for parliamentary and presidential elections in Iraqi...