ئێمه‌ چی ده‌كه‌ین


• داڕشتنی ستراتیژیێكی به‌هێز له‌ دیپلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی دا
ئێمه‌ توانایی داڕشتن و گه‌شه‌پێدانی ستراتیژیای به‌هێز به‌ كارایێكی جیاوازتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی (كه‌ دیانهه‌وێ به‌ سازش و رۆشنبیری راسته‌قینه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ هێزێكی ناۆخۆیی یان ده‌ره‌كی كار بكه‌ن).

• دانوستاندنی ئاشتی خۆازانه‌ و ناۆبه‌ینكاری و مێوانداری له‌ رووداوه‌كان و گردبوونه‌وه‌كان.
ئێمه‌ توانایی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ ئامانجێكی هاۆبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر جۆره‌ بیروبۆچوونێكی جیاواز دا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ ده‌توانرێت پێك بێت له‌ چاۆپێكه‌وتن بۆ شانده‌ سیاسیه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ناۆبه‌ینكاری، رێكخستنی گردبوونه‌وه‌گه‌له‌یك وه‌ك كۆنفرانس، ۆرك شۆپ و سمیناره‌ سیاسیه‌كان.
KKC به‌ شێوه‌یێكی به‌رده‌وام چالاكیه‌كانی خۆی له‌ سه‌ر مێتۆدێكی پرۆفشێناڵ و بسپۆرانه‌ به‌ رێوه‌ ده‌بات. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه‌ داین كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن بیانهه‌وێت ده‌ستهه‌لاتی بڕیارگرتن و چاره‌نوسی خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیان دیار بكه‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی تایبه‌ت و به‌ سود و هه‌روه‌ها به‌ده‌ست خستنی ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌ۆتوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ داخۆازی هاۆكاریان له‌ ئێمه‌ كردووه‌.

بۆ هه‌وڵدان سه‌باره‌ت به‌ كرانه‌وه‌ و پێشخستنی رووداوه‌كانی كورد و كوردستان، ئێمه‌ راوێژكاری له‌ ئاستی سیاسی، گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، پێشخستن و بوژاندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دیموكراتیك، ستراتیژیای سیاسی و دیپلۆماسی هاوبه‌ش، بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی میدیا و راگه‌یاندنه‌كان كار ده‌كه‌ین.
ئه‌م كارانه‌ بریتین له‌:

• راوێژكاری ستراتیژی
یارمه‌تی دان به‌و كه‌سانه‌ كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌یان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ تێگه‌یشتن له‌ ژێرخان و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ــ ئابووری و ئه‌و ره‌هه‌نده‌ سیاسیانه‌ی كه‌ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر به‌رژوه‌ندی و چالاكیه‌كانیان ده‌كات. ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌و پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانه‌ پێشبینی و شرۆڤه‌ بكه‌ین كه‌ بۆ به‌كاربه‌ره‌كانی ئێمه‌ زۆر گرینگن و له‌م چوارچێوه‌ش دا، به‌ پێشكه‌ش كردنی پێشنیاز و رێ و رێبازی چاره‌سه‌ریانه‌، هاوكاریان ده‌كه‌ین.

• چاۆدێری له‌ سه‌ر رێكار و سیاسه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاستێكی به‌رزی سیاسه‌ت دا پێگه‌یان هه‌بێت، ئێمه‌ تواناییمان هه‌یه‌ راپۆرتگه‌لێكی چاۆدێری كه‌ له‌ گه‌ڵ نیازمه‌ندیه‌كان و داخوازیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان دا گونجاۆ بێت، پێشكه‌ش بكه‌ین. ئه‌مه‌ ده‌توانرێت له‌ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسا و پره‌نسیپه‌ سیاسیه‌كان، گفتگۆ و دانوستاندنی هزری، كۆبوونه‌وه‌ و پێشهاته‌ تایبه‌ته‌كان، پێك بێت.

• خاڵه‌ هاۆبه‌شه‌كانمان
ئێمه‌ له‌ پێگه‌یێك داین كه‌ توانایی ناسین و په‌یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ تۆڕێك له‌و كه‌سایه‌تانه‌ كه‌ خاڵی هاۆبه‌شمان هه‌یه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ تواناییان هه‌یه‌ ئامانجی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن له‌ لوتكه‌یێكی به‌رز دا بگه‌یینه‌ سه‌ركه‌وتن.

• داڕشتنی ستراتیژیێكی به‌هێز له‌ دیپلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی دا
ئێمه‌ توانایی داڕشتن و گه‌شه‌پێدانی ستراتیژیای به‌هێز به‌ كارایێكی جیاوازتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی (كه‌ ده‌یانهه‌وێ به‌ سازش و رۆشنبیری راسته‌قینه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ر جۆره‌ هێزێكی ناۆخۆیی یان ده‌ره‌كی كار بكه‌ن).

• دانوستاندنی ئاشتی خۆازانه‌ و ناوبه‌ینكاری و مێوانداری له‌ رووداوه‌كان و گردبوونه‌وه‌كان.
ئێمه‌ توانایی كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ر جۆره‌ بیروبۆچوونێكی جیاواز دا هه‌یه‌. ئه‌مه‌ ده‌توانرێت پێك بێت له‌ چاوپێكه‌وتن بۆ شانده‌ سیاسیه‌كان، كۆبوونه‌وه‌ی ناوبه‌ینكاری، رێكخستنی گردبوونه‌وه‌گه‌له‌یك وه‌ك كۆنفرانس، ۆرك شۆپ و سمیناره‌ سیاسیه‌كان.
KKC به‌ شێوه‌یێكی به‌رده‌وام چالاكیه‌كانی خۆی له‌ سه‌ر مێتۆدێكی پرۆفشێناڵ و بسپۆرانه‌ به‌ رێوه‌ ده‌بات. ئێمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ریه‌ داین كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئێمه‌ ده‌كه‌ن بیانهه‌وێت ده‌ستهه‌لاتی بڕیارگرتن و چاره‌نوسی خۆیان به‌ ده‌ستی خۆیان دیار بكه‌ن. ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی تایبه‌ت و به‌ سود و هه‌روه‌ها به‌ده‌ست خستنی ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ داخۆازی هاوكاریان له‌ ئێمه‌ كردووه‌.